پرۆژەیەکی نوێی هاوبەشکردنی ئەزمونی وەرگێڕانی هۆنراوە لە نێوان هەردوو شاری مانچێستەر و سلێمانیدا بووە براوەی فەندێکی ئەنجومەنی کولتووریی بەریتانی (بریتیش کاونسڵ)، کە بریتیە لە پرۆژەیەکی هاوبەشی یەک ساڵەی نێوان هەردوو شاری ئەدەبی یونسکۆ و سەرەتای کاری هاوبەشی زیاتریشە لە داهاتوودا.

لەم پرۆژەیەدا، تیمێکی هاوبەشی وەرگێڕ لە هەردوو شارەکە پێکدەهێنرێت کە کاریان وەرگێڕانی هۆنراوە دەبێت لە زمانی کوردی بۆ ئینگلیزی و لە ئینگلیزیشەوە بۆ کوردی. هەر شارێک ١٠ شاعیر هەڵدەبژێرێت وەک نوێنەری ئەو ستایل و دەنگە جیاوازانەی کە شێوازی سەردەمیی و مێژوویی هۆنراوەکانیان دەنەخشێنن. کارکردن لەسەر کوردی-ئینگلیزی تا ڕادەیەک بوارێکی نوێی وەرگێڕانی ئەدەبییە و بۆ هەردوو شارەکە پڕۆسەیەکی پڕ لە فێربوون دەبێت و لەو ڕووەوە پابەندی ئاڵوگۆڕی زانیاری وئاشنایەتیی ئەدەبیی لەگەڵ یەکدی دەبن. هۆنراوەکان لە ڕۆژی جیهانی وەڕگێڕان لە ٣٠/٩/٢٠٢١ دا ئامادە دەبن بۆ بڵاوکردنەوە بە هەردوو زمانەکە وەک کەشکۆڵێکی ئۆنلاین و بەشێکیش لە کۆنفرانسێکی ئۆنلاین.

ئەم دوو شارە ئەدەبییە پێشتر لەگەڵ یەکدی کاری هاوبەشیان نەکردووە. ئەم کارە دەبێتە هۆی بەهێزکردنی پەیوەندییان بەرەو کاری هاوبەشی دیکە لە داهاتودا لە نێوان نوسەر و ئاژانس و کۆمەڵەکاندا و زیاتر هێزی وشە دەردەخات لە نزیککردنەوەی خەڵکیدا لە یەکتر