محمد فاتیح لە ئەکاونتی تایبەتی خۆیەوە دەڵێت: ئەم شەو ڕێکەوتی ٢١-١٢-٢٠٢٠ کاتژمێر ٨.٣٠ لەگەڵ ماری لابرۆس لایڤێک دەکەم لە ئینستاگرامەکەم. باسی شیعری کوردی و بەتایبەت شیعری کلاسیکی کوردی لەگەڵدا دەکەم و ھەندێک باسی تریش دەربارەی ئەدەبیات بە شێوەیەکی گشتی و پرسیاری لێ دەکەم دەربارەی خۆی و دکتۆراکەی کە لەسەر شیعری کلاسیکی کوردی بووە. ماری دامەزرێنەری بەشی ئینگلیزییە لە زانکۆ ئەمریکییەکە و ھەروەھا دامەزرێنەر و بەڕێوبەری ناوەندی کەشکۆڵە کە ناوەندێکی ئەدەبی و ھونەری ئەکادیمییە و ھەمان ناوەندە کە توانی بەھەماھەنگی لەگەڵ پارێزگاری سلێمانیدا نازناوی یونسکۆ بۆ شاری ئەدەبی بۆ سلێمانی بەدەست بھێنێت. ئەمە لینکی ئینستاگرامەکەمە و ھیوادارم ئەوانەتان کە ئینگلیزی دەزانن لەدەستخۆتانی نەدەن. ماری قسەی ئاساییشی وەکو شیعر وەھایە. دڵنیام زۆر چێژ و سوود لە لایڤەکە دەبینن:

https://instagram.com/mohammed_fatih_mohammed…