پیرۆزبایی و پێزانین و پشتیوانی پارێزگاری سلێمانی بۆ ڕاگەیاندنی پڕۆژەیەکی ئەکادیمیی کەلتوریی

پیرۆزبایی و پێزانین و پشتیوانی پارێزگاری سلێمانی بۆ ڕاگەیاندنی پڕۆژەیەکی ئەکادیمیی کەلتوریی گەورەی سەنتەری کەلەپور و کەلتوریی دیجیتاڵیی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، کە دەسکەوتێکی گەورەی تۆڕی نەهرەین و پڕۆژەیەکی هاوبەشی نێوان زانکۆکانی (یو سی ئێڵ و ئۆکسفۆرد)ی بەریتانی و زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و زانکۆی قادسیە و تەرخانکردنی بڕی یانزدە ملیۆن پاوەندە بۆ دە ساڵی ئایندە بۆ پڕۆژە کەلەپوریی و کەلتوریی و کۆمەڵایەتی و ئابورییەکانی سلێمانی و هەرێم و عێراق و ناوچەکە.
بەڕێزان سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و بەڕێوەبەری سەنتەری کەلەپورو کەلتور سوپاسی پشتیوانییە بەردەوامەکانی پارێزگاری سلێمانیان لەم بوارانەدا کرد، لە ڕابردوو و ئێستادا.