بانگهێشتنامەیەک لە فێستیڤاڵی جیهانی ئەدەب و میوزیکی شاری ئۆدێسا (لە ئۆکرانیا) بۆ شاری سلێمانی شاعیر و چیرۆکنووس و موزیکژەنانی سلێمانی شاری ئەدەبیی یونسکۆ ئاگادار دەکەینەوە کە فێستیڤاڵێکی نێودەوڵەتی بۆ بەرزڕاگرتنی ڕۆژی جیهانی شیعر لە ئۆدێسا شاری داهێنەری ئەدەبی یونسکۆ لە (ئۆکرانیا) بەڕێوە دەچێت و شاری سلێمانیش بە فەرمی بانگهێشت کراوە بۆ بەشداریکردن. فێستیڤاڵەکە لە بەرواری ١٩/٠٣/٢٠٢١ هەتا ٢١/٠٣/٢٠٢١ بە شێوازی ئامادەبوونی کەسی و هەروەها ئۆنلاینیش بەڕێوە دەچێت. مەرجەکانی بەشداربوون:* پێویستە هەر خوازیارێک بە زمانی ئینگلیزیی کورتە ڤیدیۆیەکی خۆی تۆمار بکات کە پارچە شیعرێک، یان بەشێک لە چیرۆکێک، یان پارچە نمایشێکی مۆسیقیی خۆی تێدا نمایش بکات و بینێرێت بۆ ئەم ئیمەیڵە (info@slemanicityofliterature.com)، تە بەرواری ٢٠٢١\٠٢\١٥ کاتژمێر ٥ی ئێوارە بە کاتی سلێمانی. * پێویستە لە کورتە ڤیدیۆکەدا زانیاری تەواوی خۆی بخاتەڕوو: (ناوی تەواو، ئەو فێستیڤاڵانەی بەشداری تێدا کردووە، ئەو ستۆدیۆیانەی کاری لەگەڵ کردوون، ناوی کتێب و بڵاوکراوەکانی ئەگەر هەبوو، ئەو خەڵاتانەی وەریگرتوون،…)* خوازیارانی هەڵبژێردراو دەرفەتی بەشداریکردنیان لەو ڤیستیڤاڵەی شاری (ئۆدێسا)دا دەبێت بۆ خوێندنەوەی شیعری تایبەتی خۆیان و پێشبڕکێ و بەدەستهێنانی چەندین خەڵاتی نایاب. هەموو تێچوەکانی بەشداربوون و مانەوە لەو شارە لەسەر ڕێکخەرانی فێستیڤاڵەکە دەبێت (بێجگە لە بلیتی گەشتی فڕۆکە کە لەسەر کەسی بەشداربوو دەبێت).