بۆ سەرجەم ئەو شاعیر و چیرۆکنوس و نوسەرانەی دەیانەوێت بە بابەت لە (٢٤) بیست وچوارەمین فئستڤالی گەلاوێژ بەشداری بکەن، تکایە ئاگاداری مەرجەکانی وەرگرتنی بابەت بن بەم شێوەیەی خوارەوە:

پێویستە سەرجەم بابەتەکانی (شعر، چیرۆک، لێکۆڵینەوە) نوێ بن و پێشتر لە هیچ شوێنێک بڵاو نەکرابێتنەوە و بە فۆنتی یونیکورد گۆران تایپ کرابن و سایزی (١٤) بن.

شعر، پێویستە لە (٤) چوار لاپەرە زیاتر نەبێت.

چیرۆک، لە (٢٠٠٠) دوو هەزار وشە زیاتر نەبێت.

لێکۆلینەوە، لە (٦٠٠٠) شەش هەزار وشە زیاتر نەبێت.

لە ڕۆژی ١٥\١٢\٢٠٢٠ تاکو ١\٤\٢٠٢١ بابەتەکانی فێستیڤاڵ لە ڕێگەی ئیمەیلی (galawejf@gmail.com) وەردەگیرێن.

لە رۆژی ٢٥\٥\٢٠٢١ بیست و چوارەمین فێستیڤاڵ لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت. تکایە لەگەڵ ناردنی بابەتەکە ژمارەی تەلەفۆن و شوێنی نیشتەجێبوونتان بۆمان بنێرن بۆ ئەوەی لە کاتی پێویست سوودی لێوەربگرین.