ئەمڕۆ، ۲۹/ ۱/ ۲٠۲٠، لە سەر بانگهێشتی فەرمیی مایەری شاری ئەنگۆلێمی فەرەنسا، بەشداریمانکرد لە یادی ٤۷ ساڵەی کارە هونەرییە دەستییە ناوازەکانی شارەکە و وەرگرتنی نازناوی شاری داهێنەری ئەدەب، لەگەڵ شاری سلێمانیدا لە لایەن ڕێکخراوی یونسکۆوە لەساڵی ۲٠۱۹دا، بەفەرمیی پیرۆزبایی خۆیانیان بۆ شاری سلێمانی وەک شاری داهێنەری ئەدەب دەربڕی، پارێزگاری سلێمانی لە چوارچێوەی چالاکییەکانی فێستیڤاڵی ئەنگۆلێمدا لەگەڵ بەرپرسانی شارە داهێنەرەکانی ئەدەب کە لەساڵی پاردا لەگەڵ شاری سلێمانیدا یونسکۆ ئەو نازناوەی پێبەخشیون، بەتایەتیی لە فەرەنساو کەنەداو ئیتاڵیاو کۆریای باشوردا کۆبۆوە، دواتر بەشداریکرد لە کردنەوەو گفتوگۆکانی پیشانگای کتێب و وێنەکێشان و نمایشگاو گەلەرییە بەردەوامەکانی کتێب و کارە هونەرییە ناوازەکان لەم شارەداو پیرۆزبایی پارێزگای سلێمانی و هەرێمی کوردستانی پێگەیاندن.