ئەمڕۆ، ۱/ ۲/ ۲٠۲٠، لە شاری نۆتینگهامی بەریتانیا؛ لەگەڵ بەڕێزان پارێزگاری نۆتینگهام خاتوو کۆنسیلۆر ڕۆسێماری و خاتوو ساندییپ ماهال سەرۆکی ئێستای شارە داهێنەرە ئەدەبییەکانی یونسکۆ و چەند ئەندامێکی ئەنجومەنی شارەوانیی لە بواری کەلتوردا کۆبوینەوە، لە کۆبونەوەکەدا بەوردی پلان بۆ کاری هاوبەشی شارە ئەدەبییەکانی بەریتانیا و جیهان دانراو بەگەرمیی پیرۆزبایی خۆیانیان پێشکەش بە شاری سلێمانی کرد، وەک شارێکی داهێنەری ئەدەب لە سەر ئاستی جیهان، لەلایەن پارێزگاری سلێمانییەوە (٦٠) کتێبی تایبەت بە کوردو کوردستان بە زمانی ئینگلیزیی پێشکەش بە کتێبخانەی نیشتمانیی نۆتینگهام کرا.پارێزگاری سلێمانی خەڵاتی تایبەتی سلێمانی پێشکەشکردن و خەڵاتی تایبەتیی پارێزگاری نۆتینگهامیش پێشکەش بە پارێزگاری سلێمانی کرا.