ئەمڕۆ١٣-٢-٢٠٢٠، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، بە ئامادەبوونی بەڕێزان بەڕێوەبەرانی شوێنەوارو مۆزەخانەی سلێمانی، خانووی کەلەپووریی (حاجی ڕەشید وەسمان چاوەش)ی لە گەڕەکی سابونکەران بەسەرکردەوە. ئەم خانووە لەکاتی جەنگی جیهانیی یەکەمدا کرابووە نەخۆشخانەی هێزەکانی ئینگلیز لە سلێمانی، وا بڕیارە ئەم شوێنە لەسەر ئەرکی پارێزگای سلێمانی بکرێتە کتێبخانەیەکی نێودەوڵەتیی مۆدێرن لە چوارچێوەی پڕۆژەکانی (شاری داهێنەری ئەدەبی) کە بە هەموو زمانە زیندووەکانی دنیا بەرهەم و توێژینەوە ئەدەبیەکان لەخۆی بگرێت و ببێتە شوێنێکی کەلەپووریی و ئەدەبی و گەشتیاریی شایستە.