ڕۆژی ۳٠/ ۱/ ۲٠۲٠ ، لەچواچێوەی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی چیرۆکە وێنەییەکانی شاری ئەنگۆلێم لە فەرەنسا وەک شاری داهێنەری ئەدەب، بەئامادەبونی سەرۆکی فەرەنساو وەزیری ڕۆشنبیریی فەرەنسا، هاوڕێ لەگەڵ مایەری شاری ئەنگۆلێمدا بەشداریمانکرد لە ڕاگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی پێشبڕکێی پیشانگای لاوانی چیرۆکە وێنەییەکاندا.