ئێوارەی ئەمڕۆ٤-٩-٢٠٢٠، ئامادەبوون لە نمایشی شانۆیی( هیچم نییە بیشارمەوە)، کە لەلایەن بەڕێزان کۆڕی شانۆی با بە هاوبەشیی بەشی هونەری شانۆی بەڕێوەبەرێتیی گشتیی ڕۆشنبیریی و هونەری سلێمانی و بەپشتیوانیی پارێزگاری سلێمانی، وەک سەرەتای دەستپێکردنەوەی کارە شانۆییەکانی سەردەمی کۆرۆنا، بەخۆپارێزیی تەواو و بەپێی مەرجە تەندروستییەکان، وەک پێزانینێک بۆ کەرتی تەندروستیی و ناوخۆو لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنا؛ نمایشکرا، شانۆیەک شایستەی ئەوەیە هەموو کەسێک بیبینێت، سوپاس بۆ ئەو هەموو دڵسۆزیی و مرۆڤبونەی ئەم خۆشەویستانە..