‎ئێوارەی ئەمرۆ ٣١-٨-٢٠٢٠ لە باخچەی مۆزەخانەی نیشتمانیی ئەمنە سورەكە، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی بەشداریکرد‎ لە مەراسیمی بڵاوكردنەوەی هەردوو كتێبی (دوو ئەوروپای دوور دوور) ی بەڕێزان (سەردار عەزیز و كامەران سوبحان) ،(گۆران سێبەری خەیاڵ)ی بەڕێز (كامەران سوبحان)؛ کە لەلایەن ڕێکخراوی کوردستان دیالۆگەوە ڕێکخرابوو، لەلایەن پارێزگاری سلێمانییەوە پشتیوانیکرابوون.