ئەمڕۆ٢٨-٤-٢٠٢٠، وەک پڕۆژەیەکی هاوبەشی نێوان پارێزگای سلێمانی و ڕێکخراوی زەریاب بۆ خزمەتگوزاریی کولتووریی، کتێبی (جوانیناسیی و شوناس – سەرەتایەک بۆ جوانیناسیی هونەری تاراوگە)ی نووسەری بەڕێز ڕێبوار سیوەیلی، بە پشتیوانی د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی چاپ و بڵاوکرایەوە.(رێکخراوی زەریاب)یش سوپاسنامەیەکی ئاراستەی پارێزگاری سلێمانی کرد لەبەرامبەر پێشوازیی کردنی لەم پڕۆژە هاوبەشەو بەئەنجامگەیاندنی.