ئەمڕۆ٢٢-١٢-٢٠٢٠، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لە دیوانی پارێزگادا، پێشوازیکرد لە بەڕێز مەریوان هەڵەبجەیی، وەرگێڕی دیاری کوردستان، کە بەرهەمە دیارو داهێنەرانەو ناوازەکانی ناو کایەی ئەدەبیی کوردیی و فارسیی بەژمارەی شەست و پێنج بەرهەم وەرگێڕاوە.پارێزگاری سلێمانی سوپاس و پشتیوانیی خۆی بۆ پڕۆژەو کارە نوێکانی دەربڕیی و هیوای سەرکەوتنی بۆخواست.