سەر لە بەیانی ئەمڕۆ(1/6/2021) لە بەڕێوەبەرایەتی کتێبخانەی گشتی سلێمانی رۆژی جهانیی منداڵان بە چەند چالاکییەکی جۆراو جۆرو بەسپۆنسەری دەزگای مرۆیی مام بەرزو پیرۆز ڕاگیرا. بە ئامادە بوونی ژمارەیەک زۆر لە میوانان و پارێزگاری سلێمانی (دکتۆر هەڤاڵ ئەبوبکر) و نوێنەری وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان(ماموستا ئەیوب روستەم) و بەرێوەبەری دەزگای مرۆیی مام(فلاح مستەفا) و ژمارەیەک زۆر لە منداڵانی چاوگەش و میوانان مەراسیمێکی تایبەت بە یادی رۆژی جیهانیی منداڵان لە کتێبخانەی گشتی سلێمانی بەڕێوە چوو.