ئەمڕۆ٢٨-١١-٢٠١٩، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی پێشوازیکرد لە نوێنەری پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی، کە بەمەبەستی سوپاسکردنی پارێزگاری سلێمانی لەبەرامبەر پشتیوانیەکانی لە پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب و فێستیڤاڵی پایزەی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی سەردانیان کردبوو.پارێزگاری سلێمانی سوپاس و پشتیوانی پارێزگای سلێمانی بۆ دووپاتکردنەوە.