ئەمڕۆ١٦-٧-٢٠٢٠، لە دیوانی پارێزگادا پێشوازیمانکرد لە بەڕێزان کۆمپانیای نیگا پرۆدێکشن وەک یەکێک لە گروپی کۆمپانیاکانی ڕێبەر، کە بەمەبەستی پێشکەشکردنی کورتە فیلمێکی تایبەت بە خۆپارێزیی بەناونیشانی (خەونی ١٩) کە بە دەستپێشخەریی خۆیان و لەسەر ئەرکی خۆیان بە هەماهەنگیی پارێزگاری سلێمانی بۆ هاندانی هاووڵاتیان لەسەر خۆپارێزیی، بەرهەمیان هێناوە، سوپاس و پشتیوانیی خۆمانمان بۆ دووپاتکردنەوەو دەخوازین لە هەموو کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە بڵاوبکرێتەوە بۆ هاندانی زیاتری خۆپارێزیی.