ئەمڕۆ٢٧-٦-٢٠٢٠، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا پێشوازیکرد لە بەڕێزان ئاوازدانەرو دەرهێنەرو بەڕێوەبەری بەرهەمی (خۆپارێزیی) کە بە بەشداریی سیانزە هونەرمەندی دیاری هەموو شوێنەکانی کوردستان بۆ هاندانی هاووڵاتیان لەسەر خۆپارێزیی بە شێوازێکی هونەریی شایستە بەرهەم هێناوە.پارێزگاری سلێمانی سوپاسی هەوڵەکانیانی کردو پشتیوانی خۆی بۆ سەرخستنی کارەکانیان دەربڕی.