ئەمڕۆ٢٠-١-٢٠٢٠، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا پێشوازیکرد لە بەڕێزان ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبردنی لقی سلێمانی یەکێتی نووسەرانی کورد. لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەسەر یادی زێڕینی (٥٠) ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی نووسەرانی کورد کرا.پارێزگاری سلێمانی پشتیوانی خۆی بۆ بەڕێوەچوونی شایستانەی ئەم یادە دەربڕی و سوپاس و پێزانینی پارێزگای پێشکەش بە هەموو نووسەرانی کورد کرد لە هەر شوێنێک بن.