ئەمڕۆ٧-٩-٢٠٢٠، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا پێشوازیکرد لە مێدیاکاری بەئەزموونی کوردستان بەڕێز ئارامۆ.لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەسەر پڕۆژەی پیشاندان و پەرەپێدان و گەشەی سلێمانی کرا، بەهاوبەشی لەنێوان پارێزگای سلێمانی و کەناڵی نێت تیڤی و بەبەشداریی بوارە جیاجیاکانی کەرتی دەوڵەتیی و تایبەتی پارێزگای سلێمانی.