ئەمڕۆ٢-١١-٢٠٢٠، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا پێشوازیکرد لە هونەرمەندی بەڕێزو مۆسیقاژەنی بەهرەمەند مامۆستا شێرزاد حەیدەری ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری تیپی مۆسیقای پاشای گەورە لە ڕەواندز.لە دیدارێکدا گفتوگۆ لە دواپڕۆژەو بەرهەمی هونەری بەڕێزیان کرا بەناوی (سۆزێک بۆ پاشای گەورە). پارێزگاری سلێمانی سوپاس و پشتیوانیی خۆی بۆ پڕۆژەکەی دەربڕی و هیوای سەرکەوتنی بۆخواست.