ئێوارەی ئەمڕۆ ٩-٩-٢٠٢٠، لە مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنەسورەکە، بەشداریمانکرد لە ڕاگەیاندنی ڕۆژی سینەمای کوردیی کە بە پێشنیازی بەڕێز هاوار مستەفا خان وەک پڕۆژەیەکی نیشتمانیی بە پشتیوانیی پارێزگاری سلێمانی ڕێکخرابوو، بەو ئامانجەی ئەمڕۆ ۹ ی ئەیلول ڕۆژی کۆچی دوایی یەڵماز گونەی بکرێتە ڕۆژی سینەمای کوردیی..