ئێوارەی ئەمڕۆ٣١-١-٢٠٢١، بەئامادەبونی ژمارەیەکی زۆر لە بەڕێزان هونەرمەندانی کوردستان، بەشداریمانکرد لە بەرزڕاگرتنی چواردەیەمین ساڵەی دامەزراندنی ڤینۆگروپ وەک ناوەندێکی دەرهێنان و بەرهەمهێنانی نوێ و شایستەی هونەری لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان، لەم بۆنەیەدا خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە پارێزگاری سلێمنی لەبەرامبەر پشتیوانیی بەردەوامیی لەسەرجەم کارو کایە هونەریی و ڕۆشنبیرییەکان، لەوتەیەکدا پیرۆزبایی و پشتیوانیی خۆمانمان پێشکەشکردن و خەڵاتی ڕێزلێنانی ڤینۆ گروپمان پێشکەش بە ئاوازدانەری بەئەزمون و زانا مامۆستا بورهانی موفتی زادە.