بەشداریکردن لە کردنەوەی پیشانگای شێوەکاریی و پەیکەرسازیی هاوبەشی هونەرمەندانی پارێزگاکانی عیراق و هەرێمی کوردستان

ئێوارەی ئەمڕۆ١٥-١١-٢٠٢٠، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، بەشداریکرد لە کردنەوەی پیشانگای شێوەکاریی و پەیکەرسازیی هاوبەشی هونەرمەندانی پارێزگاکانی عیراق و هەرێمی کوردستان، کەلەلایەن دامەزراوەی عەشتاری نێودەوڵەتییەوە لەگەلەریی ئەمنەسورەکە ڕێکخرابوو..تیایدا مەدالیای ڕێزلێنانی هونەریی عیراقیی بەخشرایە پارێزگاری سلێمانی لە بەرامبەر پشتیوانییە بەردەوامەکانی لە بوارە هونەریی و کەلتوریی و ڕۆشنبیریی و ئەدەبییە جیاجیاکاندا.