پێشوازیکردن لە بەڕێزان سەرۆکی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان و سەرۆکی لقی سلێمانی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان

ئەمڕۆ٢٢-١-٢٠٢٠، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا پێشوازیکرد لە بەڕێزان سەرۆکی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان و سەرۆکی لقی سلێمانی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان. لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەسەر ساڵیادی سەندیکای هونەرمەندان کرا.پارێزگاری سلێمانی پشتیوانی خۆی بۆ بە شکۆ یادکردنەوەی دامەزراندنی سەندیکای هونەرمەندان دەربڕی و پیرۆزبایی و پشتیوانی پارێزگای سلێمانی بۆ هەموو هونەرمەندان دووپاتکردەوە.