ئەمڕۆ١٢-٢٢-٢٠٢٠، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا، پێشوازیکرد لە بەڕێزان سەرۆک و ئەندامانی گروپی ئاشتی بۆ کاری دەستی و شێوەکاریی، کە لە بەشدارانی هەموو ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان و عێراق پێکهاتوون و بەمەبەستی سوپاسکردنی پارێزگاری سلێمانی لەبەرامبەر پشتیوانییەکانی بۆ کایە هونەریی و ڕۆشنبیرییەکان سەردانیان کردبوو.پارێزگاری سلێمانی، سوپاس و پشتیوانی خۆی پێشکەشکردن.