پێشوازیکردن لە بەڕێزان مامۆستا نامدار قەرەداغی و نوێنەری مناڵە بەهرەمەندەکانی ئۆرکێسترای مناڵانی سلێمانی

ئەمڕۆ٢٣-٢-٢٠٢٠، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا بە ئامادەبوونی بەڕێز زیاد حەمەڕەزا، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، پێشوازیکرد لە بەڕێزان مامۆستا نامدار قەرەداغی و نوێنەری مناڵە بەهرەمەندەکانی ئۆرکێسترای مناڵانی سلێمانی.لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەسەر کۆنسێرتی مۆسیقای مناڵانی سلێمانی بەهاوبەشی هونەرمەندە دیارەکانی شاری سلێمانی کرا بەبۆنەی یادەکانی راپەڕین و نەورۆزو ڕۆژی دامەزراندنیانەوە. پارێزگاری سلێمانی پشتیوانیی پارێزگای سلێمانی بۆ دەربڕین و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.