ئەمڕۆ١٢-٢-٢٠٢٠، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا پێشوازیکرد لە بەڕێزان هونەرمەندان و نوێنەرانی گروپی گەلەری زاموا، کە بڕیارە پێشانگایەکی شێوەکاری لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بکەنەوە.گەلەری زاموا وەک ئەرکێکی پیشەیی خۆی، کە ٢٥ ساڵە بێ وچان سیاسەتی کلتوری خۆی جێبەجێ کردووە لە ناوەوەی کوردستان، دەخوازێت کلتوری وڵاتەکەمان بگەیەنێتە دەوروبەرمان و وڵاتانی دەرەوە، لەم پێناوەدا بۆ ناسین و ئاشناکردنی کارە هونەرییەکان بە دەرەوەی کوردستان بە پشتیوانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی بەریتانیاو پارێزگاری سلێمانی، پێشانگایەکی فراوان لە باشترین و بەناوبانگترین گەلەری (D contemporary) لە رێکەوتی ٣ / ٣ / ٢٠٢٠ بۆماوەی دوو هەفتە دەکاتەوە.ئەم گروپە پێکهاتوون لە بەڕێزان هونەرمەندان، دڵشاد بەهادین، نامیق حەمە، ئەرسەلان ئەحمەد، کۆسار جەلال، ئاودێر عوسمان. پارێزگاری سلێمانی پشتیوانیی خۆی بۆ دووپاتکردنەوەو هیوای سەرکەوتنی بۆخواستن.