ئەمڕۆ٢٨-٧-٢٠٢٠، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا پێشوازیکرد لە بەڕێزان هونەرمەندان کاروانی نەی و میران سەردار، کە بە نوێنەرایەتی هونەرمەندانی سلێمانی سەردانی پارێزگایان کردبوو.لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەسەر دەستپێکردنەوەی چالاکیە هونەریی و مۆسیقییەکان کران، پارێزگاری سلێمانی پشتیوانی خۆی بۆ داواکانیان دەربڕی و هیوای خواست کە لەدوای جەژنی قوربانی پیرۆزەوە بگەینە دۆخی تەندروستیی باشتر بۆ کردنەوەی هەموو ئەو چالاکییانە.