ئەمڕۆ٣-١١-٢٠٢٠، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا پێشوازیکرد لە بەڕێز هونەرمەندی بەهرەمەندو مامۆستای موزیکی کوردیی مامۆستا ئەنوەر قەرەداخی.لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەسەر پڕۆژەو کارە هونەرییە نوێکانی بەڕێزیان تایبەت بە مامۆستا حەمەساڵح دیلان، پارێزگاری سلێمانی سوپاس و پشتیوانیی خۆی بۆ کارە هونەرییەکانی بەڕێزیان دەربڕی و هیوای سەرکەوتنی بۆخواستن.