ئەمڕۆ١٥-١-٢٠٢٠، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا بە مەبەستی پێشکەشکردنی خەڵاتی ڕێزلێنانی پارێزگای سلێمانی (شاری داهێنەری ئەدەب – یونسکۆ) پێشوازیکرد لە بەڕێز هونەرمەندی شێوەکار (مامۆستا وەهبی ڕەسوڵ) لە دیدارێکدا سوپاس و پێزانینی پارێزگای سلێمانی لە بەرامبەر کارو پرۆژەو توێژینەوە شایستەکانی لە بواری شێوەکاری لە کوردستان، پێشکەشکردن و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.