ئەمڕۆ٨-١٢-٢٠١٩، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لە دیوانی پارێزگادا پێشوازیکرد لە بەڕێز هونەرمەند ئالان عارف عەبدوڵڵا، سۆلیستی کورد لە تیپی ئۆرکسترای سەمفۆنیای نیشتمانی عێراق و ئەندام لە تیپی ئۆرکسترای سەمفۆنیای ئەڵمانیا.لە دیدارێکدا گفتوگۆ لە پڕۆژەو کارو چالاکیە نوێکانی تیپی نیشتمانی کراو، پارێزگاری سلێمانی ئامادەیی پارێزگای بۆ پشتیوانیکردنی چالاکیەکانیان دەربڕی.