ئەمڕۆ١٧-٢-٢٠٢٠، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لە دیوانی پارێزگادا، پێشوازیکرد لە هونەرمەندی شێوەکاری بەڕێز مامۆستا ئاودێر عوسمان، لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەسەر کارو پڕۆژە نوێکانی بەڕێزیان کرا، پارێزگاری سلێمانی پشتیوانی خۆی بۆ کارو پڕۆژە هونەریەکانی دەربڕی.