ئەمڕۆ١١-١٤-٢٠١٩، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی بەشداریکرد لە کردنەوەی پیشانگای فۆتۆگرافیی گروپی فۆتۆگرافیی ئەڵوەن لە خانەقینی شیرین و دێرین و زێڕین، کە بە پشتیوانیی و میوانداریی پارێزگاری سلێمانی و بە هیممەتی کۆمەڵەی وێنەگرانی کوردستان لقی سلێمانی، بۆ ۳٥ فۆتۆگرافەری بەڕێز لە گەلەریی ئەمنەسورەکە ڕێکخرابوو.