ئەمڕۆ٢٥-١١-٢٠٢٠، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، سەردانی هونەرمەندانی بەڕێز چۆمان جەلال و مەریوان سدیقی کرد، بەمەبەستی سوپاسکردنیان کە ئەرکی وێنەکێشان و نەخشاندنی تابلۆی پێزانین و پشتیوانییان بۆ هەموو ئەو بەڕێزانەی دڵسۆزانە بەخەمی پاراستنی تەندروستیی هاووڵاتیانەوەن، جێبەجێکردووەو، لەسەر ئەرکی پارێزگاری سلێمانی بە هەماهەنگیی ژوری داهێنەری ئەدەبیی یونسکۆ لە پارێزگای سلێمانی.کارەکتەرەکانی ناو تابلۆکە کارەکتەرێکی سونبولین، کە پێکهاتووە لە هەموو ئەو ئازیزە جوامێرانەی بەردەوام لە هەوڵی خۆپارێزیی و بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆناو پێشکەشکردنی چارەسەرو خزمەتگوزاریی بە هاووڵاتیاندان.