ئەمڕۆ١١-١٠-٢٠٢٠، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا پێشوازیکرد لە بەڕێز توێژەرو هونەرمەند ساکار عەبدوڵا ساڵح، کە بەمەبەستی پێشکەشکردنی توێژینەوەکەی لەسەر بەڕێز شاعیرو بەهرەمەند مامۆستا حەمەساڵح دیلان، بە پشتیوانی پارێزگاری سلێمانی چاپی کردبوو، بڕیارە سبەینێ ٢٠٢٠/١٠/١٢ لە ڕێوڕەسمێکی شایستەدا کتێبەکەی بناسێنێت و بڵاوی بکاتەوە.پارێزگاری سلێمانی سوپاس وپیرۆزبایی و پشتیوانی خۆی بۆدووپاتکردنەوە.