ئەمڕۆ١١-٨-٢٠٢٠، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا پێشوازیکرد لە بەڕێزان د.ڕێبوار سەعید و مامۆستا ڕێبوار سیوەیلی.لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەسەر پەرەپێدانی کایە هونەریی و ڕۆشنبیریی و کەلتورییەکان کرایەوە. سوپاسی پارێزگاری سلێمانییان کرد بۆ پشتیوانیکردنی کارو بەرهەمە ئەدەبیی و هونەریی و کەلتورییەکان.پارێزگاری سلێمانی سوپاس و پشتیوانی خۆی بۆ دووپاتکردنەوە.