ئەمڕۆ١٠-٨-٢٠٢٠، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا پێشوازیکرد لە بەڕێز فۆتۆگرافەر زمناکۆ ئیسماعیل.لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەسەر کاری فۆتۆگرافەریی و دۆکیۆمێنتاریی و فیلمسازییەکانی بەڕێزیان کرا لەکاتی پەتای کۆرۆنادا.پارێزگاری سلێمانی سوپاس و پشتیوانی خۆی بۆ دووپات کردەوەو هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.