ئەمڕۆ١١-٦-٢٠٢٠، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا پێشوازیکرد لە بەڕێز فۆتۆگرافەر شکار مەحمود، کە لە کارێکی ئەرشیفی فۆتۆگرافیی دۆکۆمێنتارییدا بەشێکی زۆری دیمەن و روداوەکانی کۆرەنتینەکردنی شاری بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا تۆمارکردووە.پارێزگاری سلێمانی سوپاس و پشتیوانی خۆی بۆ دووپاتکردەوەو هیوای سەرکەوتنی بۆخواستن.