خەڵاتی ئەدەبی بوچیۆن بۆ نووسەرانی تاراوگە لە ساڵی ٢٠٢٠دا دەستی پێکردوە بۆ ڕێزلێنان و بەرزڕاگرتنی باشترین ڕۆمان کە لە لایەن نوسەرانی تاراوگەوە دەنوسرێن. شاری بوچیۆن-کۆریای باشور ئەم خەڵاتەی دامەزراند وەک یەکێک لە دەسپێشخەرییە گەورەکانی بۆ بە ئەندام بون لە تۆڕی شارە داهێنرەکانی یونسکۆ.*مەرجی بەشداری کردن:لەم پێشبڕکێیەدا ئەو ڕۆمانانە وەردەگیرێن کە باسی تاراوگە دەکەن و لە لایەن ئەو نوسەرانەوە نوسراون کە هێشتا لە ژیاندا ماونئەگەر نوسینەکە بە زمانی ئینگلیزی بێت ئەوا دەبێت لە نێوان ساڵانی ٢٠٠١-٢٠٢٠ بڵاو کرابێتەوەئەگەر نوسینەکە بە زمانی کۆری بێت ئەوا دەبێت لە نێوان ساڵانی ٢٠١١-٢٠٢٠ بڵاو کرابێتەوەئەگەر نوسینەکە بە زمانی دیکە بێت( بۆ نمونە کوردی ) ئەوا دەبێت بە ورگێڕانی ئینگلیزی یان کۆری لە نێوان ساڵانی ٢٠٠١-٢٠٢٠ بڵاو کرابێتەوەدەبێت نوسینەکە بە چاپکراوی (فیزیکی) بەردەست بێت*خەڵاتی براوە٦٠ ملیۆن وۆنی کۆری کە دەکاتە زیاد لە ٥٠ هەزار دۆلاری ئەمریکی دەدرێتە ١ ڕۆمانی براوە (٥٠ ملیۆن وۆن بۆ نوسەرەکەو ١٠ ملیۆن بۆ وەرگێڕەکە)*کۆتا بەرواری پێشکەش کردن ڕۆژی هەینی بەرواری ٣٠/٠٧/٢٠٢١ دەبێت*فۆرمی پێشکەش کردن https://docs.google.com/…/1PulRehqyDO8H16CXIRVC…/edit…*فۆرمی پڕکراوە دەنێردرێت بۆ icelune@korea.kr