شاری مێلبۆرن بانگهێشتان دەکات بۆ مانەوەیەکی ئەلکترۆنی لە مانگی ١١ی ٢٠٢١. لە شاعیرانەوە بۆ شانۆنوسان، ئەم مانەوە ئۆنلاینە هەلێکی ناوازەیە بۆ ناسینی کۆمەڵگای ئەدەبی شاری مێلبۆرن و کار کردن بۆ ماوەی مانگێک لەگەل یەکێک لەو چەند ڕێکخراوەی کە بەشداربووە لە ناساندنی ئەم شارە وەک شاری داهێنەری ئەدەبی یونسکۆ

.*نوسەری هەڵبژێردراو ٢٠٠٠ دۆلاری ئوسترالی وەردەگرێت (کە بە نزیکەیی دەکات ١٥٠٠ دۆلاری ئەمریکی)

*ئەو ڕێکخراوانەی نوسەران میوانداری دەکەن و ئەو بابەتەی کە لە نوسەر داوای دەکەن:١

1- Australian Poetry : ئەم ڕێکخراوە بۆ شاعیرێک دەگەڕێت کە شیعریان بۆ بنوسێت بۆ بڵاوکراوەی ساڵانە و پرۆگرامی فێستیڤاڵەکانی ئەدەب

٢- Blarney Books & Art : ئەم ڕێکخراوە بۆ نوسەرێک دەگەڕێت کە نوسینی ناوخۆیی بە جیهان بناسێنێت

٣- Emerging Writers’ Festival : ئەم ڕێکخراوە بۆ نوسەرێکی گەنج دەگەڕێت تا لەگەڵ نوسەرانی گەنجی مێلبۆرن پەیوەندی دروست بکات لە وۆرکشۆپ و فیدباک پێدان

٤- F Project : ئەم ڕێکخراوە نوسەرێکی پێویستە بۆ ئەوەی ئالنگاری و ئیلهام ببەخشێتە نوسەرە ناوخۆییەکان

٥- La Trobe University : ئەم ڕێکخراوە بۆ نوسەرێک دەگەڕێت کە نوسینی وەرگێڕاوی هەبێت بۆ ئەوەی بەشداری هونەر، کلتور، و توێژینەوە بکات

٦- Melbourne Writers’ Theatre : ئەم ڕێکخراوە شانۆنوسێکی پێویستە بۆ ئەوەی پەیوەندی دروست بکات لەگەڵ نوسەرانی ناوخۆ و وەک ئیلهام بەخشێک بێت بۆیان

٧- State Library of Victoria : ئەم ڕێکخراوە بۆ نوسەرێک دەگەڕێت کە بابەت دابنێت بۆ ئەوەی یارمەتی خەڵکی گشتی بدات کە تێبگەن لە سەیری و ناوازەیی State Collection

ی ئۆنلاین.٨- The Little Bookroom : ئەم ڕێکخراوە بۆ نوسەرێکی بابەتی منداڵان دەگەڕێت بۆ بەرز ڕاگرتنی ئەدەبی منداڵان

٩- The Prahran Mechanics Institute : ئەم ڕێکخراوە بۆ نوسەرێک دەگەڕێت کە کۆکراوەی کتێبخانەکە وەربگێڕێت و وەرگێڕانەکە لە کۆکراوەکەدا هەڵبگیرێت

١٠- Stella : ئەم ڕێکخراوە بۆ نوسەرێک دەگەڕێت کە بە پەرۆش بێت بۆ بەرز ڕاگرتنی نوسینی ژن، بۆ یادکردنەوی ١٠ ساڵەی دامەزراندنی Stella.١١- Writers Victoria : ئەم ڕێکخراوە بۆ نوسەرێک دەگەڕێت تاوەکو لەگەڵ نوسەرانی ڕێکخراوەکە پەویوەندی دروست بکات.*هەر نوسەرێکی هەڵبژێردراو پەیوەست دەکرێت بەو ڕێکخراوەی هەڵێبژاردوە و دەبێت ئەو کارەی لەسەری ڕێککەوتون ئەنجامی بدات.*کارەکان خۆیان لە سێ لەم بابەتانە دەبیننەوە (یان سێ لە یەک بابەت)١- وۆرکشۆپ٢- پارچە نوسینێک٣- پانێڵێک٤- کۆنتڕۆڵ کردنی سۆشیال میدیا*بۆ ناو تۆمار کردن، تکایە ئەم لینکە بەکاربهێنەhttps://cityofliterature.wufoo.com/forms/w1t4outl15izla6/

*بۆ هەر پرسیارێک، ڕاستەوخۆ لە ڕێی ئەم ئیمەیڵەوە پەیوەندی بە بەڕێوەبەرانی ئەم دەرفەتەوە بکە

cityofliterature@wheelercentre.com

*کۆتا بەروار بۆ پێشکەش کردن ٠٦/٠٩/٢٠٢١ دەبێت