ئەمڕۆ3-10، یادی دوو ساڵەی کۆچی خێری ئینسکلۆپیدیای ئەدەبیی کوردیی و زاناو داناو توانای وڵاتەکەمان؛ پرۆفیسۆر دکتۆر عیزەدین مستەفا ڕەسوڵە، ئەو زاتەی لە دوندێکی دێلێژەوە خۆی گەیاندە کۆشکی کرملین و بە دیراساتی قوڵی مێژووی ڕەسەنی ئەدەبیماندا ڕۆچو، لەگەڵ خۆیدا؛ بابە تایەری هەمەدانیی و فەقێ تەیران و عەلی بەردەشانیی و ئەحمەدی خانی و مەلای جەزیریی و مەولانا خالیدی نەقشبەندیی و شێخ عەبدولقادری گەیلانی و …، هێنایەوە..تا کۆچی خێری؛ بیری لە بیرکردنەوەو چاوی لە خوێندنەوەو دەستی لە قەڵەم بەرنەدا، خەرمانێک کتێبی ناوازەی پێشکەش بە مرۆڤایەتیی و بە کوردستان و بە ناوەندە زانکۆییەکان و بە کتێبخانەو ماڵەکانمان کرد..یادت؛ یادی خێر، مامۆستای تەمەن..