کتێبێک هەڵبژێرە، خواردنەوەیەکی فێنک لەگەڵ خۆت بهێنە، و مۆبایلەکەت بکوژێنەرەوە بۆ خوێندنەوەیەکی شایستەی ئارامبەخش لە ژینگەیەکی دڵڕفێنی شاری سلێمانیدا. (لاپەڕە لە بەرامبەر ئامێردا) بۆنەیەکی نێودەوڵەتییە کە خوێنەرانی هەموو تەمەن و پاشخانێک کۆدەکاتەوە بۆ ئەوەی چێژ لە ئەزموونی سانای خوێندنەوە وەربگرن. دەستەیەک لە شارە ئەدەبیەکانی جیهان – لەوانە شاری ئایەوا (ئەمریکا)، نۆروچ (بەریتانیا)، سلێمانی (هەرێمی کوردستان، عێراق)، دونێدین (نیوزلەندا)، لیواردن (هۆڵەندا) و تارتو (ئیستۆنیا) –بە میوانداریکردنی بۆنەیەکی تایبەت بە خۆیان، پێکەوە و لە هەمان بەرواردا (27/5/2023) ، لەگەڵمان دەبن. ئەگەر نەتتوانی بە شێوەیەکی کەسیی بەشداریمان بکەیت، شوێنێکی خوێندنەوەی دڵخوازت هەڵبژێرە – لە ماڵەوە یان شوێنێکی تر – لە هەمان کات و بەرواردا، بە شێوەی ئۆنلاین بەشداریمان بکە! دڵنیابە لە گرتنی وێنەی کتێب و شوێنی خوێندنەوە دڵخوازەکەت و لە سۆشیال میدیا بە بەکارهێنانی هاشتاگی #PageAgainsttheMachine لەگەڵمان هاوبەشی بکە.ئەم بەرنامەیەی سلێمانی شاری ئەدەبیی یونسکۆ بە هاوبەشی لەگەڵ نۆروچ شاری ئەدەبیی یونسکۆ و بوک هایڤ، لە تۆڕی شارە ئەدەبییەکانی یونسکۆدا بەڕێوەدەچێت.