Search
Close this search box.

وادەی بیست و هەشتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ ڕاگەیەندرا

دوای کۆبوونەوەی دەستەی باڵا، بنکەی رووناکبیریی گەلاوێژ بڕیاریدا ڕۆژانی (٢٠-٢٢/ ١١/ ٢٠٢٥) بیست و هەشتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ لە سلێمانی ئەنجامبدات.

پاش ئەوەی هەموو ئەو بابەتانەی نێردرابوون بۆ فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ، ڕادەستی هەرسێ لیژنەی هەڵسەنگاندنی (لێکۆڵینەوە، چیرۆک، شیعر) کران. لە ماوەیەکی دیاریکراودا لیژنەکانی هەڵسەنگاندن، بابەتەکانیان دیاریکرد و بۆ بنکەی گەلاوێژیان ناردەوە، دواتر لە کۆبوونەوەی دەستەی باڵادا، بنکەی رووناکبیریی گەلاوێژ بڕیاریدا ڕۆژانی (٢٠-٢٢/ ١١/ ٢٠٢٥) بیست و هەشتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ ئەنجامبدات.