بەخێربێن بۆ سلێمانی شاری ئەدەبی یونسکۆ

شاری سلێمانی لە ١٧٨٤ دا لەلایەن ئیبراهیم پاشای بابانەوە دامەزراوە و مەڵبەندی چەندین مێژوونوس و سیاسیی و رۆژنامەنوس و لێکۆڵەر و هونەرمەند و شاعیر ونوسەری وەک نالی و مەحوی و بێکەس و پیرەمێرد بووە. سلێمانی گەورەتریین شاری هەرێمی کوردستانە و ژمارەی دانیشتوانی نزیکەی (٢.٤٨٦.٤٨٦) هاوڵاتیە و ڕووبەرەکەی نزیکەی (٢١.٠٧١) کم٢ دەبێت. شانبەشانی کولتوور و هونەر، پیشە و کارسازیی سەرەکیی شارەکە بریتیە لە کشتوکاڵ و فێربوون و خوێندن و بایەخی تەندروستی و گەشتیاریی و کایە پەرەسەندووەکانی وەک کارگە وپیشەسازیی و وزەی نوێبووەوە. بە هاوکاری پارێزگاری سلێمانی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی و چەندین دام ودەزگا و سەنتەری هونەری و ئەدەبی  و کەسایەتی دیار و لێهاتووی بواری  ڕۆشنبیری شاری سلێمانی، ناوەندی کلتوری و توێژینەوەی کەشکۆڵ داواکاری نازناوی شاری ئەدەبیی پێشکەشی پرۆگرامی شارە ئەدەبییەكانی یونسکۆ کرد، کە تۆڕيکە لەلایەن یونسکۆوە سەرپەرشتی دەکرێت، و شاری سلێمانی وەک شاری داهێنەری ئەدەب لە ڕۆژی ٣١ ی ١٠ ی ٢٠١٩ دا لەلایەن یونسکۆوە ناسێنرا و چووە ڕیزی ٢٤٦ شاری تر کە لەو تۆڕەدا لە سەرانسەری جیهاندا ئامادەییان هەیە و لە بوارە جیاوازەكانی وەک ئەدەب، سینەما، موزیک، کاری دەستیی و فۆڵکلۆر، دیزاین و خواردنسازییدا نازناوی شاری داھێنەری یونسكۆیان پێ بەخشراوە. شارە داهێنەرەکان لەپێناو ئامانجێكی هاوبەشدا بۆ بەھەندگرتنی داهێنان و پیشەگەریی کلتوریی لە نێوجەرگەی پلانی بەرەوپێشبردنی شارەکانیاندا لەسەر ئاستی ناوخۆیی وهەماهەنگی چالاکانە لەسەر ئاستی جیهانی پێكەوە كاردەكەن. 

شاند و سەردان
Dyar Abdula

پارێزگای سلێمانی بەشداریی کۆڕبەندی باڵای هاوبەشانی پرسی کۆچی نێوان ئەوروپا و وڵاتانی ناوچەی دەریای سپی ناوەڕاست لە ماڵتا دەکات

ڕۆژانی ٢٩ و ٣٠ ی ئەیلوولی ٢٠٢٦، شەماڵ ئەبوبەکر ڕێکخەری ئۆفیسی سلێمانی شاری داهێنەری ئەدەبیی یونسکۆ، بە نوێنەرایەتی د. هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، وەک پانێڵیست

زیاتر »
چاپکردن
Dyar Abdula

کۆبەرهەمی (ئینکیوبەیتەر) بە هەردوو زمانی کوردی و ئینگلیزی چاپکرا

ئەمڕۆ، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا، بە ئامادەبوونی بەڕێزان ڕێکخەرو ئەندامانی ئۆفیسی سلێمانی شاری داهێنەری ئەدەبیی یونسکۆ، پێشوازیکرد لە بەڕێزان نووسەرانی سلێمانی بەشداربوو

زیاتر »
نوسەر و خوێنەر
Dyar Abdula

 پڕۆگرامی هاونشینی ئەدەبی لە لوبیانا

شاری لوبیانا (پایتەختی سلۆڤینیا و شاری ئەدەبیی یوونسکۆ)، بە ژینگەیەکی هونەریی زیندوو و جۆراوجۆری چالاکییە ئەدەبییەکان دەناسرێتەو، لە نمایشی ئەدەبیی ناوخۆییەوە تا فێستیڤاڵە نێودەوڵەتییە گەورەکان.

زیاتر »
پرۆژە جیهانیەکان
Dyar Abdula

شەشەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی سلێمانی بە دابەشکردنی خەڵاتەکان کۆتایی هات

بە دروشمی «شکۆی مرۆڤ» و بە پاڵپشتیی دەزگای میدیایی کوردسات، شەشەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی سلێمانی بە سەرکەوتوویی کۆتایی بە چالاکییەکانی هێنا، کە لە ٩

زیاتر »