ئەمڕۆ، شانشینی مەغریب، شاری ئەسسەویرە، شەماڵ ئەبوبەکر ڕێکخەری شاری داهێنەری ئەدەبیی سلێمانی لە یونسکۆ، بەشداریکرد لە؛ دیداری تایبەت بە شارە داهێنەرەکانی ناو تۆڕی یونسکۆی بەشدار لە؛ هەژدەهەمین کۆنفرانسی ساڵانەی تۆڕی شارە داهێنەرەکانی یونسکۆ. تیایدا سەرپەرشتی گۆشەی شاری داهێنەری ئەدەبی سلێمانی لە یونسکۆ کرد، بۆ نمایشکردن و ناساندنی بەرهەمە ئەدەبی و کولتوورییە هەمەڕەنگەکانی سلێمانی و کوردستان و چەند نمونەیەک لە کاری وەرگێڕاوی ئەو بەرهەمانە و نمونەی کارە پێکەوەییەکانی سلێمانی لە ناو تۆڕی شاری داهێنەرەکانی ئەدەبی یونسکۆدا، لەوانە کاری پێکەوەیی لەگەل شاری مێلبۆرن، مانچستەر، سیاتڵ، هایدڵبێرگ و چەندین بەرهەمی دیکەی هاوبەشی شاری سلێمانی کە لەگەڵ شارەکانی دیکەی ئەندام لە تۆڕەکە ئەنجامدراوە و نمونەی هەمەڕەنگی ئەو چاپکراوە کولتوری و هونەری و ئەدەبیانەی کە بەڕێز پارێزگاری سلێمانی پشتگیری چاپکردنی کردوون لەسەر ئاستی ناوخۆ و تاراوگە و هەرچوارپارچەی کوردستان.










