سلێمانی شاری داهێنەری ئەدەب بەشداری لە کۆنفرانسی تۆڕی شارە داهێنەرەکانی یونسکۆدا دەکات

ئەمڕۆ، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، هاوڕێ لەگەڵ شەماڵ ئەبوبەکر ڕێکخەری ئۆفیسی سلێمانی شاری داهێنەری ئەدەبی یونسکۆ، لە شانشینی مەغریب، شاری ئەسسەویرە بەشداریانکرد لە؛ هەژدەهەمین کۆنفرانسی ساڵانەی تۆڕی شارە داهێنەرەکانی یونسکۆ:(18th UNESCO Creative Cities Network Annual Conference).

وەک شاری داهێنەری ئەدەب لە یونسکۆ، کە لەژێر ناونیشانی سەرەکی: نوێکاریی کولتووریی بۆ گەشەپێدانی بەردەوام و یەکگرتوویی شارەکاندا، بە بەشداریی نوێنەرانی شارە ئەندامەکانی تۆڕی شارە داهێنەرەکانی یونسکۆ، کە شاری سلێمانی ئەندامی کارایە تیایاندا؛ لە ٢٥ تا ٢٧ ی ئەم مانگە، بەڕێوەدەچێت.