ئەمڕۆ، شانشینی مەغریب، شاری ئەسسەویرە شەماڵ ئەبوبەکر ڕێکخەری شاری داهێنەری ئەدەبیی سلێمانی بە نوێنەرایەتی ئۆفیسی سلێمانی شاری داهێنەری ئەدەبی یونسکۆ پرۆژەی زەنگیانەی پێشکەشکردوەک یەکێک لە پرۆژە پەسەندکارەوە دیارەکانی ڕشتەی داهێنانی ئەدەبی لە لایەن شارە داهێنەرەکانی یونسکۆوە، کە پڕۆژەیەکی شیعریە و تێیدا شیعری شارە بەشدارەکان بە زمانی ڕەسەنی خۆیان، ئینگلیزی و وەرگێڕانی بۆ زمانی شیرینی کوردی لە دوتوێی دیوانێکی شیعریدا کۆدەکاتەوە. هەتا ئێستا ١٥ شاری ئەدەبی نێو تۆرەکە و بە ١١ زمانی جیاواز بەشدارن، هەروەها لە دوای پێشکەشکردنەکە لە لایەن ڕێکخەری شاری داهێنەری ئەدەبیی سلێمانی، چەندین شاری ئەوروپی و عەرەبی خواستی خۆیان دەربڕی بۆ بەشداریکردن و ناردنی بەرهەمە شیعریەکانیان بۆ بەشداریکردن لە پڕۆژەکەدا، پڕۆژەکە هێشتا بەردەوامە و کۆتای نەهاتووە، لە ئایندەیەکی نزیکدا بە پشتیوانی بەڕێز پارێزگاری سلێمانی چاپدەکرێت.










