ئێوارەی ئەمڕۆ، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، بەشداریکرد لە ڕێوڕەسمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی (حەمەساڵح دیلان، دەروازەیەک بۆ هونەری دەنگخۆشی)، کە لەلایەن هونەرمەندو توێژەری بەڕێز خاتوو ساکار عەبدوڵا ساڵح، بە پشتیوانیی پارێزگاری سلێمانی چاپکراوەو لەلایەن ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنییەت و سایتی وێستگەوە هەماهەنگیی ڕێکخستنی ڕێوڕەسمەکەی کرابوو.
