Search
Close this search box.

ڕۆژی جیهانی وەرگێڕان یادمان دەخاتەوە، کە وشەکان چۆن سنوورەکان تێدەپەڕێنن.

ئەم هەفتەیە، ئۆفیسی سلێمانی شاری داهێنەری یونسکۆ بە هاوبەشی ١٣ شاری دیکەی تۆڕی شارە داهێنەرە ئەدەبیەکانی یونسکۆ، هەموو ڕۆژێک هۆنراوەی دوو شاری بەشدار بڵاودەکاتەوە بە سێ شێواز:

زمانی ڕەسەنی هۆنراوەکە، زمانی ئینگلیزی و زمانی شیرینی کوردی.

بەم کارە هاوبەشانەمان، نەک تەنها بۆ ئەدەب، بەڵکو بۆ ئەو پردانەش کە وەرگێڕان لە نێو کۆمەڵگا و کلتورەکاندا دروستیان دەکات، ئەم یادە بەرز ڕادەگرین.

هۆنراوەی ئێینار لە شاری ئەدەبیی ڕیکاڤیک

Raupúlt örlaganna

Ekki tala um

stórar bjóõir og litlar pjóõir,

útkálka, heimshorn og jagra.

Petta er hnöttur; mijan

hvilir undir iljum binum

og farist úr stao og eltir

pig hvert sem bú fero.

Hér er landio

bar sem heimsálfurnar skrifast á

i leit sinni aõ bögn eõa grjóti.

Sjaóu jökulinn,

hernig hann vappar um blámann

einsog isbjörn á leiõ yfir heiminn.

Í draumnum opnast dyr

og myrkriò flair

sem tar gegnum sveninn.

*

Her er landio bar sem tíminn fellur

einsog dagolao i gegnum lúgu,

en bao er enginn áskrifandi,

ekkert rúm,

ageins hyldýpi

bar sem stjörnurnar glitra.

Pegar via sökkvum

i fen naturinnar

drögum viõ okkur upp á hárinu.

Vetrarbrautin

er gata i litlu borpi, örlögin net

sem leggiast yfir húsin,

viố skálum

meo hafdiúpin á milli okkar.

Norõurljosin

loga viỡ stiginn.

:وەرگێڕانی ئینگلیزی

وەرگێڕانی لەلایەن بێرنارد سکەدەر

The Pulpit of Providence

Do not talk about 

large nations and small nations, 

outposts, corners and peripheries.

This is a globe; its centre 

rests beneath your feet

and shifts its ground and follows 

you wherever you go.

Here is the land 

where the continents correspond 

in their quest for silence and rock.

Behold the glacier,

how it pounds through the blue 

like a polar bear crossing the world.

In the dream a door opens 

and the darkness flows 

like tears through sleep.

Here is the land 

where time drops

like a newspaper through a letter-hole, 

but there is no subscriber, 

no space, 

only fathomless depths 

Where the stars glitter.

When we sink

into the swamp of night

we drag ourselves up by the hair.

وەرگێڕانی کوردی:

شاری ئەدەبیی ڕیکاڤیک
میحرابی نیگابانیی
  باسی نەتەوە گەورە و نەتەوە بچووک و  بنکە وگۆشە و پەراوێزەکان مەکەن.
  ئەمە زەوییە گۆیەکە؛
کە ناوەڕاستەکەی لەژێر پێی تۆدایە
و زەمینەی خۆی دەگۆڕێت و بۆ هەرکوێ بچیت بەدووتا دێت.
  ئێرە ئەو خاکەیە
 کیشوەرانی تێدا دەسازێن لە پرسی کپیی و سەنگینیاندا.
  بڕوانە سەهۆڵبەندانەکە،
چۆن، وەک ورچێکی جەمسەریی،
بەناو زەریای شیندا دەجمێت،
وەختێ بە دونیادا ڕەت دەبێت.
  لە خەوندا دەرگایەک دەکرێتەوە و تاریکییش،
وەک ئەسریینەکان بەنێو خەودا، هەڵدەڕژێت.
  ئێرە ئەو خاکەیە کە سات،
وەک ڕۆژنامەیەک لە کونی نامەکانی دەرگایەکەوە، دادەکەوێت،
بەڵام هیچ بەشداربوویەک
، هیچ شوێنێک لەئارادا نییە،
  تەنیا قووڵایییەکی بێ بنە کە ئەستێرەکان تێیدا دەدرەوشێنەوە.
  کاتێک لە گۆماوی شەودا نوقم دەبین
خۆمان بە قژ بەرەوسەر هەڵدەبڕین.
  ڕێگەی کاکێشان شەقامێکە
لە ئاواییەکی بچوکدا
چارەنووسیش تۆڕێکە بەسەر ماڵەکاندا پەخش دەبێتەوە،
پێکەوە قومێک دەنۆشین،
گەرچی زەریای قووڵیش نێوانمان بێت.
پرشنگەکانی باکوور بە قەد ڕێگاکەدا دەگڕێن.