ڕۆژی جیهانی وەرگێڕان یادمان دەخاتەوە، کە وشەکان چۆن سنوورەکان تێدەپەڕێنن.
ئەم هەفتەیە، ئۆفیسی سلێمانی شاری داهێنەری یونسکۆ بە هاوبەشی ١٣ شاری دیکەی تۆڕی شارە داهێنەرە ئەدەبیەکانی یونسکۆ، هەموو ڕۆژێک هۆنراوەی دوو شاری بەشدار بڵاودەکاتەوە بە سێ شێواز:
زمانی ڕەسەنی هۆنراوەکە، زمانی ئینگلیزی و زمانی شیرینی کوردی.
بەم کارە هاوبەشانەمان، نەک تەنها بۆ ئەدەب، بەڵکو بۆ ئەو پردانەش کە وەرگێڕان لە نێو کۆمەڵگا و کلتورەکاندا دروستیان دەکات، ئەم یادە بەرز ڕادەگرین.
هۆنراوەی کەژاڵ ئەحمەد لە شاری ئەدەبیی سلێمانی
(داخەکەم نامبینیت)
دنیای ئەو دیوو
پەنجەرەی ژیانی ئێستام
تا چاوبڕكات
هەر داری زەیتوون وتەمه.
مەخابن نامبینیت
کاتێ زەیتون ئەتەکێنم لەپایزدا و
دوای شتنەوەی به ئەشكی غەریبیم
ئاوی لیمۆی ئازارمی لێدەپرژێنم
ئینجا خوێی زبری سەفەری پیادەكەم و
لەشووشەیەكی رووناك و
بێڕتووشی وەكو دڵما دایدەنێم.
دەستی شكاوم نامبینی…
چۆن لەگەڵ درەختەكانا
دەوەرێم و گوڵده گرم
یان گوڵده گرم و دەوەرێم!
كه لەگەڵ باڵندەكانا
لەدایك دەبم و باڵدەگرم،
لەبەرزاییەوه دەكەوم
یان لەنزماییەوه دەفڕم.
داخەكەم نازانیت
كه لەگەڵ یادی یارێکی
دڵڕەقی وەك نیشتمانا
چەند عیسامییانه دەژیم و
وەكو سوبێری بیابان
.چۆن دڕكی دڵشكان دەگرم
وەرگێڕانی ئینگلیزی:
وەرگێڕانی لە لایەن ئالانە ماری لیڤنسۆن لابرووس
Ah, You Don’t See Me
The other world through the window
of my current life is olive trees
and fog as far as the eyes can see.
Sadly, you don’t see me, even
when I sweep olives from the trees
in autumn, even after I wash
them with exile,
sprinkle them with lemon water
and rock salt, season
them with my pain and journey,
even when I place those olives
in a clean, translucent jar
you don’t see me. My hands break.
You don’t see how, with the trees,
I go bare and blossom,
blossom and go bare.
When I become a bird,
and grow wings, I will
either fall from above, or
fly from below.
Ah, you don’t know:
with a lover as ruthless
as my homeland
I live untouched.
Like a cactus
I grow thorns
from heartbreak.